لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەردەمانێک دێت بەسەر خەڵکیدا، پیاو دەسوڕێتەوە بە خێرکردنی بە ئاڵتون بەڵام کەسی دەستناکەوێت کە خێرەکەی ببات، ودەبینرێت پیاوێک چل ئافرەت شوێنی دەکەون بۆ ئەوەى پشتی پێ ببەستن ئەمیش بەهۆی کەمی پیاوان وزۆری ئافرەتانەوە». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

ئەوەندە پارە وسامان زۆر دەبێـت لە نێو دەستی خەڵکیدا هەتاوەکو کەس نادۆزرێتەوە کە خێر وبەخشین ببات، وپیاوان کەم دەبنەوە وئافرەتان زۆر دەبن ئینجا بەهۆی جەنگ یان بەهۆی زۆری لەدایکبوونی کچانەوە بێت، هەتاوەکو وایلێدێت بە چل ئافرەت شوێنی یەک پیاو دەکەون بۆ ئەوەى پشتی پێ ببەستن وداواى یارمەتی لێدەکەن لە کچ وخوشک وکەسە نزیکەکان.