ئەم فەرموودەیە ئاماژە بەوە دەکات کە نەوەد ونۆ ناوی خوای گەورە هەیە هەرکەسێک لەبەریان بکات وباوەڕی بە ماناکانیان هەبێت وکردەوە بە ئاماژەکانى ئەم ناوانە بکات؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، ودروستە سوێند خواردن بە هەرناوێک لەم ناوانە، ئەو سوێندخواردنەى کە ئەگەر بشکێندرێت پێویستە کەفارەتەکەى بدرێت سوێند خواردنە بە خودا -سبحانه وتعالى-، یان بە ناوێک لە ناوەکانى: الرحمان والرحیم، یان بە سیفەتێک لە سیفاتەکانى: وەکو ڕووی پیرۆزی خودا -سبحانه وتعالى- ومەزنی وشکۆداری. ئەم فەرموودەیە ئاماژە بەوە ناکات کە خودا تەنها نەوەد ونۆ ناوی هەیە، لە فەرموودەی تردا هاتووە کە ناوەکانى خودا زۆرن تەنها خودا دەزانێت چەندن، بەڵکو ئەم فەرموودەیە ئاماژە بەوە دەکات کە نەوەد ونۆ ناوی خودا هەیە لە قورئان وسونەتدا بە دەق هاتوون وزانایان ولێکۆڵەرەوان بە پێی کۆشییان ئەم ناوانەیان دەرهێناوە لە قورئان وسونەت، لە قورئاندا: الرحمان، الرحیم، الکریم، المجید، ناوى زۆری تر، ولە سونەتدا: الوتر، السيد، الستير، وناوی زۆری تر، ونابێت ناوەکانى خواى گەورە لە سیفات وکردارەکانیەوە دەربهێندرێت.