پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شوێنێکی بەرز لەسەر قەڵایەک لە قەڵاکانى مەدینەوە سەیری کرد وبە هاوەڵانی فەرموو: ئایا ئەوەى من دەیبینم؛ ئێوە دەیبینن؟ من فیتنە وتاقیکردنەوە دەبینم دادەبەزێتە نێو ماڵەکانتان وەکو زۆری بارینی دڵۆپەکانى باران، وئەمیش ئاماژەیە بۆ ئەو جەنگ وفیتنە وتاقیکردنەوانە کە لە مەدینەدا ڕوویدا لە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، لەوانەش: شەهید کردنی عوسمانی کوڕی عەفان -ڕەزاى خواى لێبێت- وجەنگی (الحَرَّة) وجگە لەمانەش.