explain-icon

Explanação

دایكی سەعدی كوڕی عوبادە وەفاتی كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، بۆیە پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە باشترین جۆرەكانی خێركردن بۆئەوەی بۆ دایكی ئەنجام بدات؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: باشترین جۆرەكانی خێركردن بەخشینی ئاوە، بۆیە ئەویش بیرێكی لێدا وكردی بە خێر بۆ دایكی.

explain-icon

Das notas do Hadith

  • ئاماژە كردن بۆ ئەوەی ئاو بەخشین لە باشترین جۆرەكانی خێركردنە.
  • پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی سەعدی كرد بۆ خێر كردن بە بەخشینی ئاو ؛ چونكە سوودی گشتگیرترە لەڕوانگەی بابەتە ئاینی ودونیاییەكاندا، هەروەها بەهۆی بەتینی گەرما وپێویستی وكەمی ئاو.
  • بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پاداشتی خێركردنەكان دەگات بە مردووەكان.
  • چاكەكاری سەعدی كوڕی عوبادە -ڕەزای خوای لێبێت- بەرامبەر دایكی -ڕەزای خوای لێبێت-.