explain-icon

Explanação

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێكی بینی بە تەنها لە پشت ڕیزی نوێژ خوێنانەوە نوێژ دەكات، فەرمانی پێكرد بەوەی نوێژەكەی دووبارە بكاتەوە؛ چونكە لەم حاڵەتەدا نوێژەكەی دروست نییە.

explain-icon

Das notas do Hadith

  • هاندان بۆ زوو چوون بۆ نوێژی بەكۆمەڵ وئامادەبوون لە ڕیزی پێشەوە، ونابێت بە تەنها لە پشت ڕیزەكانەوە نوێژ بکرێت بۆئەوەی نوێژەكەی پوچەڵ نەبێتەوە.
  • ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەوەی بەتەنها دەستی بە نوێژ كرد لە پشت ڕیزەكانەوە پاشان چووە نێو ڕیزەكانەوە پێش بەرزبوونەوەی ئیمام لە ڕكوع بردن؛ ئەوا واجب نییە ئەو ڕكاتە دووبارە بكاتەوە، هەروەكو لە فەرموودەكەی ئەبو بەكرەدا هاتووە، ئەگەرنا واجبە ڕكاتەكە دووبارە بكاتەوە بەپێی ئاماژەی گشتی فەرموودەكەی وابیسە.