پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە بە تەنها بوو کاتێک ئەم ئاینەى ئاشکرا کرد وبانگەشەی بۆی کرد -ترسەکەى بەهۆی ئەوە بوو- کافرەکان هەڕەشەیان لێی دەکرد وئازاریان دەدا، وکەسی لەگەڵدا نەبوو لە سەرەتادا کە لەگەڵیدا بێت لە ڕووبەڕووبونەوەى ئەو ئازار وناخۆشییانە مەگەر یارمەتی وپاراستنی خواى گەورە نەبێت، پاشان ڕوونیکردەوە لەگەڵ ئەمانەشدا هیچ پارە وخواردنێکی نەبوو، جارێکیان سی شەو هات بەسەریدا هیچ خواردنێکی لە لا نەبوو کە بوونەوەر بیخوات مەگەر شتێکی کەم نەبێت کە لە لای بیلال بوو -ڕەزاى خواى لێبێت- کە ئەویش لە ژێر باڵیدا دەیشاردەوە، وتەنانەت دەوری یان گۆزەیەکیان نەبوو خواردنەکەى تێدا بشارنەوە، ئەمە لەو کاتە بوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مەککەوە دەرچوو بەرەو مەدینە.