لە سونەتی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەوە بوو ئەگەر لە سەفەردا بووایە، و بیویستایە لە شوێنێک دابەزێت لە سەرەتای شەودا بۆئەوەى بمێنێتەوە وبخەوێت وپشوویەک وەربگرێت، لەسەر لای ڕاستی لاشەی ڕادەکشا بۆئەوەى بۆ ماوەیەکی باش پشوو بە لاشەی بدات، بەڵام ئەگەر بیویستایە پێش دەرکەوتنی بەیان بخەوێت، ڕادەکشا وبازووی دەستی ڕاستی بەرز دەکردەوە (بەرەو ئاراستەی سەری) وسەری دەخستە ناو لەپى وبەم شێوەیە دەخەوت بۆئەوەى خەوەکەى قووڵ نەبێت ونوێژی بەیانی لە دەست بچێت.