لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خاوەن زۆرترین نیعمەت دەهێندرێت لە خەڵکی دونیا کە ئەهلی دۆزەخە لە ڕۆژی قیامەتدا، ویەک جار نقوم دەکرێت لە دۆزەخ (ودەردەهێندرێت)، وپاشان دەووترێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز خێر (وخۆشیت) بینیووە؟ ئایا خاوەنی هیچ نیعمەتێک بوویت؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله ئەی پەروەردگار، وهەژارترین کەس دەهێندرێت لە دونیادا کە ئەهلی بەهەشتە، ویەک جار نقوم دەکرێت لە بەهەشت (ودەردەهێندرێت)، پێی دەووترێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز هەژاریت بینیووە؟ ئایا هەرگیز تووشی ناخۆشی بوویت؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله، هەرگیز تووشی هەژاری نەبووم، وهەرگیز ناخۆشیم نەبینیووە». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسەی زۆرترین نیعمەت وخۆشی بینیووە لە خەڵکی دونیا کە ئەهلی دۆزەخە دەهێندرێت، ویەک جار نقوم دەکرێت لە دۆزەخ (ودەردەهێندرێت)، ئەوەندە گەرمی وتین وپریشکەى ئاگری دۆزەخی بەردەکەوێت هەموو ئەو خۆشیانەى دونیای لە بیر دەباتەوە، لەو کاتەدا پەروەردگاری پرسیاری لێدەکات هەرچەندە خودا ئاگادارە سەبارەت بە حاڵی ئەو کەسە، پێی دەفەرموێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز خێر (وخۆشیت) بینیووە؟ ئایا خاوەنی هیچ نیعمەتێک بوویت (ئایا هیچ خۆشییەک بە ژیانتدا تێپەڕ بووە)؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله ئەی پەروەردگار. ولە بەرامبەردا ئەو کەسە دەهێندرێت کە هەژارترین وخاوەنی زۆرترین ناڕەحەتی وناخۆشی بووە لە دونیادا کە ئەهلی بەهەشتە، ویەک جار نقوم دەکرێت لە بەهەشت (ودەردەهێندرێت)، وهەموو ناخۆشی وهەژاری وناڕەحەتیەکانى لەبیر دەچێتەوە؛ ئەمیش بەهۆی ئەو خۆشی وچێژ ونیعمەتەى لە نێو بەهەشتدا دەیبینێت کە هەرگیز ناتوانرێت وەسف بکرێت، لەو کاتەدا پەروەردگاری پرسیاری لێدەکات هەرچەندە خودا ئاگادارە سەبارەت بە حاڵی ئەو کەسە، پێی دەفەرموێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز هەژاریت بینیووە؟ ئایا هەرگیز تووشی ناخۆشی بوویت؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله، هەرگیز تووشی هەژاری نەبووم، وهەرگیز ناخۆشیم نەبینیووە.