پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ڕێ کردن بە یەک نەعلەوە (یان پێڵاو يان گۆرەوی یان هەر شتێکی تر لە پێ بکرێت)، یان ئەوەتا هەردوویان لە پێ بکات یان ئەوەتا هەردوویان لە پێ نەکات، وبە پێ پەتی ڕێبکات، وئەمەش ئادابێکی جوانە ونیشانەیە لەسەر ڕێکی وجوانی شەریعەتی ئیسلامی کە گشتگیرە وهەموو بوارەکانى ژیانی گرتووەتەوە، وهەروەها لە فەرموودەی تردا هاتووە کە خۆچواندنە بە شەیتان چونکە ئەو بە یەک نەعلەوە ڕێدەکات.