لە کەعبی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئافرەتێک مەڕێکی سەربڕی بە بەردێکی تیژ، سەبارەت بە ئەمە پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرا؛ ئەویش فەرمانى کرد کە (گۆشتەکەى) بخورێت». صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا کەعبی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە ئافرەتێک مەڕێکی سەربڕی بە بەردێکی تیژ؛ هۆکاری ئەمەش ئەوە بوو چونکە مەڕوماڵاتی بەخێو دەکرد لە نزیک شاخی ئوحود، وگورگ پەلاماری مەڕێکی دا، وئەویش گورگەکەى دوور خستەوە، وبەردێکی تیژی هێنا؛ ومەڕەکەى سەربڕی وگۆشتەکەى خوارد، سەبارەت بە ئەمە پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرا؛ ئەویش فەرمانى کرد گۆشتەکەی بخورێت.

explain-icon

پۆلێنکردنەکان

explain-icon

زیاتر