پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە تەبوک مەفرەزەیەکی نارد بە سەرکردایەتی خالیدی کوڕی وەلید لە ڕۆژەکانى ڕزگارکردنی ئەو ناوچەیە کە پادشایەکی گاوڕی عەرەب فەرمانڕەوا بوو لەوێ بە ناوی ئوکەیدیر، بۆیە خالیدی کوڕی وەلید بە دیل ئوکەیدیری گرت وقەڵاکەى ڕزگار کرد، وهێنای بەرەو مەدینە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گەڕانیەوە بۆ شوێنەکەى خۆی، وپەیمانیدا خوێنی پارێزراو بێت؛ بە مەرجێک جزیە (سەرانە) بدات، زۆری لێ نەکرا کە ببێتە مسوڵمان.