فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پێویستە وشەی مسوڵمانان یەکگرتوو بێت، وهەڵوێستیان بەرامبەر دوژمنانیان یەک بێت، ناکۆک نەبن ویەکتری سەرشۆڕ نەکەن، بەڵکو هەموویان یەک دەست وکۆمەڵگان بەرامبەر دوژمنان، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَٱعْتَصِمُوا۟ بِحَبْلِ ٱللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا۟} [ال عمران: 103] واتە:{ھەمووتان دەست بگرن بەھۆی پەیوەستیتان بە ئاینی خوداوە و لێک جیا مەبنەوە (ناکۆک مەبن)}، وهەروەها پەروەردگار دەفەرموێت: {وَلَا تَنَـٰزَعُوا۟ فَتَفْشَلُوا۟ وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ} [الأنفال: 46] واتە:{وە جیاواز (وناكۆک) مەبن و دووبەرەکی مەکەن چونکە بەھۆیەوە دەشکێن و لاواز دەبن و ھێز وشکۆتان نامێنێت}، هەروەها خوێنی مسوڵمانان یەکسانە لە دیە* وتۆڵەسەندنەوەندا، وهیچ مسوڵمانێک لە مسوڵمانێکی تر باشتر نییە لە ڕوانگەى ڕەچەڵەک ونەتەوە وڕەنگەوە، ئەوان یەکسانن سەبارەت بە ئەم مافە واجبە وئەرکی سەرشانیان بەهەمان شێوە، وهەروەها ئەگەر مسوڵمانێک پەیمانی پاراستنی دا بە کافرێک؛ ئەوا دەبێت مسوڵمانان ئەم پەیمانە بپارێزن، وڕێز لە ئەم سپاردەیە بگرن، ونابێت سنووری ئەم پەیمان وگرێبەستە تێبپەڕێنن. وهەروەها لە فەرموودەکەداهاتووە: ئەگەر سوپایەک یان مەفرەزەیەک لە سوپای مسوڵمانان دەستیان گرت بەسەر دەستکەوتنی جەنگدا (غەنیمەدا) ئەوا لەم حاڵەتەدا دەستکەوتی جەنگ بۆ هەموویان دەبێت؛ دوور ونزیکیان لە بەرەکانى پێشەوەى جەنگ، چونکە بە هێزی هەموویان ئەم دەستکەوتە بەدەست هێنراوە، وئەوەى دەکەوێتە نێو ماڵی گەنجینەى مسوڵمانان (بیت مال المسلمین) بۆ هەموو مسوڵمانانە لە سەرەوە بۆ خوارەوە، وئەگەرچیش هۆکاری بەدەستهێنانى ئەم گەنجینەیە ئەوانە بێت لە خوارەوەدان (واتا سەرباز وجەنگاوەر بوون). *(دیە: ئەو نرخەیە دەدرێت بەرامبەر ئازاردان یان کوشتنی خوێنی مسوڵمانێک)