پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆتا ماوەى ئەنجامدانى نوێژی بەیانی وعەسر بۆ ئومەتەکەى ڕووندەکاتەوە، دەفەرموێت: (هەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک): واتا گەیشتبێت بە ڕکوع بردنێک لە نوێژی بەیانیدا پێش ئەوەی خۆر دەربچێت؛ ئەوا نوێژی بەیانی ئەنجامداوە لە کاتی خۆیدا چونکە ڕکوع بردنەکە لە کاتی خۆیدا بووە، وهەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک لە نوێژی عەسر پێش ئەوەی خۆر ئاوا بێت؛ ئەوا نوێژی عەسری ئەنجامداوە لە کاتی خۆیدا چونکە ڕکوع بردنەکە لە کاتی خۆیدا بووە.