عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: لە پێشەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەخەوتم وئەویش شەونوێژی دەکرد، بەهۆی بچووکی ماڵەکەمانەوە؛ پێیەکانم لە ئاراستەی قیبلەدا بوو، لە نێوان ئەو وشوێنی سوجدە بردنی، ئەگەر بۆ سوجدە بردن بڕۆیشتایە؛ ئاماژەی بۆم دەکرد بۆیە پێیەکانم دەهێنایە پاشەوە، وئەگەر هەستایە سەر پێوە؛ وەکو پێشووتر لێی دەکرد. ئەگەر بمبینیایە بەرەو سوجدە بردن دەڕوات؛ ئەوا پێیەکانم دەهێنایە پاشەوە بە بێ ئاماژە کردنی ئەو، بەڵام ماڵەکانمان لەو ڕۆژانەدا ڕۆشنکەرەوەی تێدا نەبوو، بۆیە نەمدەبینی.