(ئەوەی پێم بەخشراوە بە هیچ یەکێک لە پێغەمبەران نەبەخشراوە): هەموو یەکێک لەمانەى کە باسکراوە پێشتر نەدراوە بە هیچ کەسێکی تر. (بە ترساندن سەرخراوم -ترس خستنە نێو دڵی دوژمن پێش ڕووبەڕووبونەوەیان-): واتا دوژمنەکان لێم دەترسن، وئەمیش بووەتە هۆی پچڕانی دڵی دوژمنەکان ولاوازبوونی هێزیان وپەرتەوازەکردنی کۆبوونەوەیان. (وکلیلەکانى زەویم پێبەخشراوە): واتا ئەو هۆکارانەى پێبەخشراوە کە دەبێتە هۆی کردنەوەى داخراوەکان ئەوانەى سەخت وناڕەحەتە گەیشتن پێیان. (زەوی): لێرەدا ئاماژەیە بۆ پەیمانی خواى گەورە بەوەى خاک و وڵاتان فەتح وڕزگار بکرێن وبێنە ژێر ئاڵای ئیسلامەوە. (وناونراوم ئەحمەد): پێش ئەو هیچ کەسێک ناونەنراوە بە -ئەحمەد:أحمد- ئەمیش بۆئەوەى خواى گەورە پەیامەکەى بپارێزێت لە گومانى دڵە لاوازەکان چونکە ئەو وەسفکراوە بە -ئەحمەد- لە کتێبەکانى پێشوودا. (وخاکی سەر زەوی کراوە بە پاککەرەوە بۆ من -بۆ تەیەموم کردن-): لە کاتی دەستنەکەوتنی ئاودا -یان نەتوانرێت بەکاربهێنرێت بەهۆی هەر هۆکارێکی ترەوە-.