پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خواردنی جۆی لە جولەکەیەک کڕی، وزرێپۆشێگی ئاسنی وەکو ڕەھن* پێیدا، ئەم زریپۆشە ئاسنیە کە وەکو قەڵغان لەبەری دەکرد لەکاتی جیهاد کردن وجەنگان لە پێناو خواى گەورە، وبەرزکردنەوەى وشەی خواى گەورە (سەرخستنی ئیسلام)، بۆئەوەى بیپارێزێت لە پاش پاراستنی خواى گەورە لە چەکی دوژمن وپیلانەکانیان، ولەو کاتەشدا لە مدینە جولەکە کۆمەڵێکی کەم بوون وهیچ ترسێک نەبوو لەم ڕەهن کردنە چونکە هێز ودەسەڵات لە لای مسوڵمانان بوو بۆیە ئەم زرێپۆشەى وەکو ڕەهن لە لای دانا چونکە زۆر پێویستی بەم خواردنە بوو. *(ڕەهن: لە جیاتی نرخ دەدرێت بە خاوەن قەرزەکە بەرامبەر شتومەکێک، هەتاوەکو قەرزەکە وەردەگرێتەوە بەرامبەر ئەو شتومەکەى فرۆشتوویەتی، ئەگەر بەرامبەر نرخەکەى نەبوو ئەوا خاوەن قەرزەکە -ڕەهنەکە- دەفرۆشێت ونرخەکەى بۆ خۆی دەبات)