خواى گەورە بەندەکانی تاقیدەکاتەوە بە ناخۆشیەکان؛ بۆئەوەى نزا بکەن ولێی بپارێنەوە ویادی بکەن، کاتێک زەوی وشک بوو لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خەڵکی دەرچوون بەرەو موسەڵا* کە لە شوێنێکی چۆڵدایە لە دەرەوەى مەدینە، بۆئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژ بکات ویادی خودا بکات ولە پەروەردگار بپاڕێتەوە بۆئەوەى باران ببارێنێت، وئەمیش نزیکترە لە حاڵەتی دەربڕینی هەژاری وپێویستی بەرامبەر خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لە قیبلە کرد بۆئەوەى نزا بکات وئەم ناخۆشیە لەسەر مسوڵمانان نەمێنێت. وەکو هیوایەک بەوەى کە ئەم ناڕەحەتیە لابچێت وباران ببارێت و وشکەساڵی نەمێنێت؛ جلەکەى پێچەوانە کردەوە، وپاشان دوو ڕکات نوێژی (نوێژە بارانەى : صلاة الإستسقاء)ی بۆیان ئەنجامدا وبە ئاشکرا قورئانی خوێند وپاڕایەوە لە خواى گەورە.