کاتێک پیاوێک لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى بوو لە ڕۆژی عەفەرەدا لە حەجی ماڵئاوایی کەوتە خوارەوە وملی شکا ومرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێکردن بەوەى کە بیشۆن وەکو مردووەکانى تر بە ئاو وگڵای کنار، وبە جلی بەری خۆیەوە کە جلی ئیحرام کردنە لە دوو پارچە پۆشاک پێکهاتووە کفنی بکەن. لەبەرئەوەى لە حەجدایە (موحریمە) وشوێنەواری پەرستنی لەسەر ماوەتەوە؛ بۆیە نەهی لێکردن لەوەى بۆنی لێبدەن وسەری دابپۆشن، وحیکمەتی ئەمەی بۆیان ڕوونکردەوە؛ ئەویش ئەوەیە کە ڕۆژی قیامەت خواى گەورە لەسەر ئەو شتە زیندووی دەکاتەوە کە لەسەری مردووە ئەمیش بریتیە لە تەلیبە کردن* کە یەکێکە لە دروشمەکانى حەجکردن. *(تەلبیە کردن واتا ووتنی: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك»، ماناكەی: «خودایە فەرمانەکانی تۆمان جێبەجێ کرد وملکەچ بووین، خودایە فەرمانەکانی تۆمان جێبەجێ کرد وملکەچ بووین وهیچ هاوبەش وشەریکێکت نییە، بە دڵنیاییەوە هەموو حەمد وسوپاس وموڵکێک تەنها هەر بۆ تۆیە، هیچ هاوبەش وهاوەڵێکت نییە»)