لەم فەرموودەیەدا هاتووە: هەرکەسێک سوێندی خوارد لەسەر ئەنجامدانى شتێک یان وازهێنان لە ئەنجامدانى، و پێی وابوو پێچەوانەى ئەم سوێند خواردنە خێرتر وباشترە لە ڕووی تەقواداریەوە؛ ئەوا دەتوانێت سوێندەکەى بشکێنێت وئەوە ئەنجامبدات کە خێرترە، ئەمەش سونەتە (موستەحەبە) چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئەنجامدانى کردووە، بەڵام ئەگەر ئەو شتەی سوێندی لەسەر خوراوە واجبێک یان حەرامکراوێک بێت وەکو بۆ نمونە سوێند بخوات لەسەر وازهێنان لە نوێژکردن یان خواردنەوەى سەرخۆشکەر؛ ئەوا لێرەدا واجبە سوێندەکەى بشکێنێت وئەوە ئەنجامبدات کە باشترە لە ڕووی تەقواداریەوە وبە مانایەکی تر دەبێت واجبەکان ئەنجامبدات ودووربکەوێتەوە لە ئەنجامدانى حەرامکراوەکان.