لە موغیرەی كوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هێشتا كۆمەڵێك لە ئومەتەكەم سەرفراز وسەركەوتوون؛ هەتاوەكو فەرمانی الله یان بۆ دێت وئەوانیش هەر سەرفرازن». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هێشتا كۆمەڵێك لە ئومەتەكەی سەرفراز وسەركەوتوون بەسەر خەڵكی تردا، زاڵن بەسەر سەرپێچیكاران، ولە سەر ئەم حاڵەن هەتاوەكو فەرمانی الله دێت وڕۆحیان دەكێشێت لە كۆتا ساتەكانی دونیا پێش ڕوودانی قیامەت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • موعجیزەیەكی ڕوونی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە حەمد وستایش بۆ الله ئەم وەسف وسیفەتە هەیە لە نێو ئومەتدا هەتاوەكو ئێستا، وهێشتا بەردەوامە هەتاوەكو فەرمانی الله دێت هەروەكو لە فەرموودەكەدا باسكراوە.
  • فەزڵ وپاداشتی جێگیر بوون لەسەر هەق وڕاستی وكردەوەپێكردنی، وهاندان بۆ پابەند بوون پێوەی.
  • سەركەوتنی ئاین دوو جۆرە یان بە بەڵگە وڕوونكردنەوەیە، یان بە هێز ودەسەڵاتە، وسەركەوتن بە بەڵگە وڕوونكردنەوە هەر دەمێنێت چونكە؛ بەڵگەی ئیسلام قورئانە، وسەركەوتوو وزاڵە بەسەر هەموو ئەوانی تردا، بەڵام جۆری دووەم لە سەركەوتن، سەركەوتنە بە هێز ودەسەڵات ئەمە بە پێی ئیمان وپێبەخشینی دەسەڵاتە لەسەر زەویدا.
explain-icon

پۆلێنکردنەکان

explain-icon

زیاتر