ئەبو سەلەمە کوڕی عبدالرحمان کوڕی عەوف -ڕەحمەتی خواى لێبێت- لە عائیشەوە دەیگێڕتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە خێزانەکانى فەرموو: حاڵ وباروگوزەرانتان لەو شتانەیە کە تووشی غەم ونیگەرانی کردووم لە پاش مردنم، چونکە هیچ میراتێکم بۆ ئێوە جێنەهێشتووە، وکەس ناتوانێت ئارام بگرێت لەسەر پەیداکردنی پێداویستیەکانی ژیانتان؛ تەنها ئەوانە نەبێت لەڕاستیدا ئارامگرن، پاشان عائیشە بە ئەبو سەلەمەى ووت: خواى گەورە خواردنەوە لە ڕووباری سەلسەبیلی بەهەشت ببەخشێت بە باوکت، مەبەستی عبد الرحمان کوڕی عەوفە -ڕەزاى خواى لێبێت-؛ چونکە عبد الرحمان موڵکێکی (باخێکی) بەخشی بە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، فرۆشرا بە چل هەزار دینار.