پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەى بە کۆشێکدا بۆ خەدیجە -ڕەزای خوای لێبێت- لە بەهەشت ئەمیش لە ڕێگەی جبریلەوە -علیه السلام-، کە ئەم کۆشکە لە مرواری ناوبۆش دروستکراوە وهیچ قسەیەکی ناڕەوا وماندوو بوونێکی تێدا نییە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی بیست وپێنج ساڵیدا یەکەم هاوسەرگیری لەگەڵ دایکی ئیمانداران خەدیجەدا کرد -ڕەزای خوای لێبێت-، وخەدیجە تەمەنی چل ساڵ بوو، ووتراوە: تەمەنی بیست وهەشت ساڵ بوو، و بێوەژن بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەش منداڵی لە خەدیجە بوو چوار کچ ودوو کوڕ، وهاوسەرگیری لەگەڵ هیچ ئافرەتێکی تر نەکرد هەتاوەکو خەدیجە کۆچی دوایی کرد، ئافرەتێکی زۆر ژیر ودانا بوو، وفەزڵ وپلەپایەی تایبەتی هەیە کە ئاشکرا وزانراوە.