عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە هەرگیز پێغەمبەری نەبینووە -صلى اللە علیە وسلم- بە کەسێک بڵێت: دایک وباوکم بە فیدات بێت لە پاش سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس -ڕەزاى خواى لێبێت-، گوێی لە پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە لە جەنگی ئوحود دا پێی دەفەرموو: تیر بهاوێژە کافرەکان، باوک ودایکم بە فیدات بن، واتا: پێشکەشیان دەکەم بۆئەوەى لە جیاتی تۆ بمرن، هەروەها لە گێڕانەوەى تری سەحیحدا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەمان شتی ووت بە زوبەیر لە جەنگی خەندەق -ئەحزابدا-، وتێگەیشتن لەم دوو فەرموودەیە بەم شێوەیە دەبێت: لەوەیە عەلی فەرموودەى دووەمی نەبیستبێت، یان مەبەستی عەلی تەنها لە جەنگی ئوحود دا ئەمەی فەرمووە بە یەک کەس.