پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بەوەی مسوڵمان ئاماژە بۆ برایەكی مسوڵمانی بكات ئینجا بە هەرجۆرێك بێت لە جۆرەكانی چەك، چونكە نازانێت لەوەیە شەیتان وای لێبكات چەكەكە بجوڵێنێت لە دەستیدا، وبراكەی بكوژێت یان ئازاری بدات، بۆیە تووشی تاوانێك دەبێت كە سەرەنجام دەبێتە هۆكاری كەوتنە نێو چاڵێك لە چاڵەكانی دۆزەخ.