لە ئەبی شورەیح خوەیلید کوڕی عەمروی خوزاعی وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی خودایە، سکاڵای ماف خواردنی دوو لاواز بۆ لای تۆ ڕادەیەگەنم: هەتیو و ئافرەت». حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

Explanation

ئەم فەرموودەیە دووپاتکردنەوەى تێدایە لەسەر بنچینەیەکی ئاینی ئیسلام پەیوەست بە نەرم ونیان بوون بەرامبەر لاوازەکان ولێرەدا باسی هەتیو وئافرەتان کراوە، ولەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر گرنگی داوە بە مافى هەتیو وئافرەت؛ چونکە زۆرجار ئەوان هیچ دەسەڵاتێکیان نییە بۆ ئەوەى داواى لێبکەن کە یارمەتیان بدات وبەرگرییان لێبکات، وئەوەى ڕوونکردەوە هەرکەسێک مافیان بخوات وستەمیان لێبکات ئەوا خۆی تووشی ئازار وناڕەحەتی دەبێت.