شیکردنەوەى فەرموودەکە: (ئەگەر ئافرەتی هەریەکێکتان داواى ڕوخسەتی لێکرد بۆ چوون بۆ مزگەوت؛ ئەوا با ڕێگری لێنەکات): بۆ ئەوەى بێبەش نەبێت لە فەزڵ وپاداشتی نوێژی جەماعەت لە مزگەوتدا، وهەروەها ڕوونکردنەوەى حوکمی دەرچوونی ئافرەتانی تێدایە بۆ نوێژ لە مزگەوتدا کە دروستە -جائیزە-، ویەکێک لە کوڕەکانى عبداللەی کوڕی عومەر ئامادەبوو کاتێک عبدالله ئەم فەرموودەیەی گێڕایەوە، وکوڕەکەى (بیلال) پێی وابوو کە ئەم سەردەمە گۆڕاوە وەکو سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نییە چونکە ئافرەتان زیاتر خۆیان دەڕازێننەوە، و بەهۆی غیرەتی لەسەر پاراستنی ئافرەتان؛ بۆیە -بە بێ ئەوەى مەبەستی ڕەتکردنەوەى فەرموودەکە بێت- ووتی: والله ڕێگرییان لێدەکەین، وباوکی وا تێگەیشت کە ئەو بەم قسەیە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەتدەکاتەوە وئەمیش وایلێکرد کە توڕە بێت لە پێناو خودا وپێغەمبەرەکەى، بۆیە زۆر جوێنی بە کوڕەکەى دا وڕەخنەى لێیگرت، و ووتی: پێت دەڵێم کە پێغەمبەری خودا وای فەرمووە، وتۆیش دەڵێیت: والله ڕێگرییان لێدەکەین؟