ئەم فەرموودەیە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە سەبارەت بە ئەوانەى ماڵ وسامانى مسوڵمانان دەخۆن بە ناهەق بەهۆی سوێندی درۆ وبەرهەڵست بوونەوەیەکی ستەمکەرانە، ئەوەى حاڵی بەم شێوەیە بێت ئەوا بە خواى گەورە دەگات لە ڕۆژی قیامەتدا وئەو زاتە مەزنە لێی توڕەیە، وئەوەى خودا لێی توڕە بێت ئەوا تیاچووە ودۆڕاوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتە پیرۆزەی خوێندەوە، وەکو دووپاتکردنەوەیەک لەسەر ئەم هەڕەشە توندە لە قورئانی پیرۆزەوە.