پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دۆعای كردووە بە دوورخستنەوە وبێبەشبوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە دەرهەق بە هەموو پیاوێك كە خۆی دەچوێنێت بە ئافرەتەوە بە پۆشینی ئەو پۆشاكەی تایبەتە بە ئافرەتان؛ ئینجا لە شێوە یان ڕەنگ یان چۆنیەتی یان شێوازی پۆشین وڕازاندنەوە یان هەرشێوەیەكی تر بێت، هەروەها بەهەمان شێوە دۆعای كردووە لەو ئافرەتەی كە خۆی دەچوێنێت بە پیاوان بە پۆشینی ئەو پۆشاكەی تایبەتە بە پیاوان، وئەمیش تاوانێكە لە تاوانە گەورەكان.