explain-icon

Explanação

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی پەسەند بوو كە لە دوو ڕكاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی لدووای خوێندنی سورەتی -الفاتحة-؛ ئەم سورەتانە بخوێنێت: لە ڕكاتی یەكەمدا؛ سورەتی -الكافرون-، ولە ڕكاتی دووەمدا؛ سورەتی -الإخلاص-.

explain-icon

Das notas do Hadith

  • سوننەتە ئەم دوو سوڕەتە بخوێندرێت لە پاش سورەتی -الفاتحة-؛ لە دوو ڕكاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی.
  • ئەم دوو سورەتە پێیان دەووترێـت دوو سوڕەتی -الإخلاص-؛ چونكە سورەتی -الكافرون- خۆدابڕان وبەرائەتی تێدایە لە هەموو شتێك كە موشریكەكان دەیپەرستن جگە لە خوای گەورە، وئەوان بەندەی الله نین چونكە شیرك وهاوبەش بڕیاردانیان دەبێتە هۆی پوچەڵبوونەوەی كردەوەكانیان، والله -سبحانه وتعالی- تەنها ئەوە شایستەی پەرستن، هەروەها سورەتی -الإخلاص- وەكو ڕوونە تەوحیدی -بەتاكدانانی- الله ودڵسۆزبوون بۆ ئەوی تێدا باسكراوە لەگەڵ ڕوونكردنەوەی سیفەتەكانی.