لە ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەوە بوو کە هەرگیز لە هیچ ئافرەتێک یان خزمەتکارێکی نەداوە، وهەروەها تەنانەت لە ئاژەڵ وهیچ شتێکی تریشی نەداوە، چونکە خووی خەڵکی بەو شێوەیە بوو لەو سەردەمەدا لە ئەمانە بدەن، ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە ئافرەت وخزمەتکاری نەدابێـت ئەوا بێگومان لە هیچ شتێکی تریشی نەداوە، مەگەر لە کاتی جیهاد کردن بێت لە پێناو خواى گەورە بۆ سەرخستنی وشەی خواى گەورە (سەرخستنی ئیسلام)، وئەگەر کەسێک شتێکی بەرامبەر بکردایە ئەوا هەرگیز تۆڵەى لێنەدەکردەوە، بەڵکو لێبووردە بوو وئارامگر بوو بەرامبەریان، مەگەر سەرپێچی سنوورێکی خواى گەورە بکرایە (حەرامێک بکرایە) ؛ هەرگیز ڕازی نەدەبوو بۆیە لە پێناو خوای گەورە تۆڵەى دەسەندەوە.