ئەمیری باوەڕداران عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- ڕێنمایی ئەوە دەدات کە پێویستە باسی ئەو شتانە بکرێت بۆ خەڵکی کە ناسراوە وسوودی هەیە بۆیان لە بنچینەی ئاین وحوکمەکانی ئەویش لە بابەتەکانی (یەک خوا پەرستی - تەوحید) وحەڵاڵ وحەرام، و وازهێنان لەو شتانەی کە پەیوەندی بەمانەوە نییە بە تایبەت ئەو شتانەی کە پێویست نییە باسبکرێن چونکە باسکردنیان لەوەیە ببێتە هۆی ڕەتدانەوەی هەق ودروست بوونی گومان وقبوڵ نەکردنی، وهەروەها لەوەیە قورسی بێت لەسەریان کە تێی بگەن.