پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی پیاوانێک دەکات کە هیچ شتێک ڕێگری لێنەکردوون لە جیهاد کردن جگە لە نەخۆشی وهاوشێوەکانى نەبێت وەکو عوزری (بیانووی) ڕێگەپێدراو، دەفەرموێت: ئەگەر موجاهیدەکان هەر دووریەک ببڕن یان هەر دۆڵێک تێبپەڕێنن ئەوا ئەوانەى عوزر ڕێگر بووە لە ئامادە بوونیان؛ هەمان پاداشتی موجاهیدەکانیان بۆ دەنووسرێت و وەکو ئەوە وایە لەگەڵیاندا ئامادە بن.