عبداللەی کوڕی عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە ئاوی زەمزەمی هێنا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خواردیەوە لەکاتێکدا بە پێوە بوو. وعەلی -ڕەزای خوای لێبێت- بە پێوە ئاوی خواردەوە، ووتی: پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی ئەنجامدا هەروەکو چۆن بینیتان من ئەنجامم دا. وهەروەها عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- (خواردنەوەى) دەخواردەوە بە پێوە وبە دانیشتنەوە.