لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرترینی هاوڕێ لە لای خوای گەورە؛ باشترینیانە (بەسوودترینیانە) بۆ هاوڕێکەى، وخێرترین دراوسێ لە لای خواى گەورە؛ باشترینیانە (بەسوودترینیانە) بۆ دراوسێکەى». صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە