ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەیووت: باشترین هەوڵدەدەم بۆ ئەوەى پێشنوێژیتان بۆ بکەم بە هەمان ئەو شێوەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ ئێمە ئەنجامدەدا، بۆ ئەوەى ئێوە شوێنی شێوازى ئەو بکەون لە ئەنجامدانى نوێژدا و وەکو ئەو نوێژ بکەن. سابتی بونانی دەڵێت: ئەنەس هەندێک شتی ئەنجامدەدا بەهۆی جوانی وڕێکی نوێژکردنەکەى؛ نابینم کە ئێوە ئەنجامی بدەن، ئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە بۆ ماوەیەک بە ڕێکی دەوەستا؛ هەتا لەوەیە کەسێک پێی وابێت چوون بۆ سوجدە بردنی لە بیرچووە یان لەبیری چووە لەوەى کە لە وەستانی نێوان ڕکوع وسوجدە بردندایە، وئەگەر سەری لە سوجدە بردن بەرز بکردایەتەوە بۆ ماوەیەک دادەنیشت؛ هەتا لەوەیە کەسێک پێی وابێت چوون بۆ سوجدە بردنی لە بیرچووە یان لە بیری چووە لەوەى کە لە دانیشتنی نێوان سوجدەکاندایە.