ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لە لای هاوەڵان هیچ کەسێک وەکو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خۆشەویست نەبووە، ولەگەڵ ئەم خۆشەویستیە بەهێزەیان بۆی، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیان بگەیشتایە؛ بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڵنەدەستان؛ چونکە ئەوان دەیانزانى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەز ناکات کەس لە بەر پێی بۆی هەڵسێت.