شیکردنەوەى فەرموودەکە: نەهی کراوە لە لە سواربوون یان خواردنەوەى شیری وشترێک کە شتی بۆگەن* بخوات، وهەروەها نەهی کراوە لە خواردنی گۆشتەکەیشی هەروەکو لە فەرموودەى تردا هاتووە، وشتی بۆگەن هەموو شتێکی تر دەگرێتەوە تەنها پاشەڕۆی ئاژەڵ ناگرێتەوە یان ئەگەر زۆرینەى ئالیکەکەى -عەلەفەکەى- شتی پیس وبۆگەن بوو؛ چونکە گۆشت وشیرەکەى لە شتی پیسەوە پێگەیشتووە بۆیە پیسن، بەڵام ئەگەر سێ ڕۆژ یان زیاتر لەوەڕ وئالیکی پاکی پێبدرێت؛ لەم حاڵەتەدا قەدەغەکردنە نامێنێت وهەموو بەرهەمەکانى حەڵاڵ دەبێت. *(شتی بۆگەن: وەکو پاشەڕۆی ئاژەڵەکان)