شیکردنەوەى فەرموودەکە: موحەمەدی کوڕی مەسلمە -ڕەزاى خواى لێبێت- ویستی بچێتە خوازبێنی ئافرەتێک، بۆیە خۆی شاردەوە بۆئەوەى سەیری بکات، پیاوێک لە تابیعین بینی؛ ئەم کردەوەى ئیبن مەسلەمەى بە لاوە سەیر بوو، ئەویش (ئیبن مەسلەمە) پێی ووت کە ئەم کردەوەیە فەرمانى پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم-: ئەگەر کەسێک ویستی بچێتە خوازبێنی ئافرەتێک وخواى گەورە مارەکردنی ئەو ئافرەتەى خستە نێو دڵیەوە؛ ئەوا با سەیری ئافرەتەکە بکات، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى سونەتە سەیری ئەو ئافرەتە بکرێت کە پیاو دەیەوێت مارەی بکات ئەگەرچیش ئافرەتەکە ئاگای لێ نەبێت، وئەگەرچیش پیاوەکە ناچار بوو خۆی بشارێتەوە بۆ سەیرکردنی، ئەمیش تەنها دروستە لە حاڵەتی پێویستدا (ئەگەر بیەوێت خوازبێنی ئافرەتێک بکات).