ئەم فەرموودەیە کردەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووندەکاتەوە لەو شەوەى نوێژەکانى کۆکردەوە (جەمعیانی کرد) لە موزدەلیفە پاش ئەوەى لە عەرەفەوە هات؛ نێوان نوێژی مەغریب وعیشای کۆکردەوە، نوێژی مەغریب سێ ڕکاتی ئەنجامدا ونوێژی عیشای کورت کردەوە (قەسڕی کرد) بۆ دوو ڕکات، بە یەک بانگدان، وبۆ هەر نوێژێک قامەتێک ئەنجامدرا، واتا: یەک بانگدان ودوو قامەت کرا بۆ ئەم کورتکردن وکۆکردنەی نوێژانە (قەسڕ وجەمعە).