شورەیحی کوڕی هانیئی حاریسی لە هاوەڵانی عەلی بوو -ڕەزای خوای لێبێت-، وهات بۆ لای ئیمامى عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- بۆئەوەى فتواى بۆ بدات سەبارەت بە مەسحکردن لەسەر خوفەکان*، وئەم پرسیارکردنە لە پاش ئەوە بوو کە دایکمان عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ناردی بۆئەوەى سەبارەت بە ئەم بابەتە پرسیار لە عەلی بکات، چونکە ئەو شارەزاترە لە سونەتی مەسحکردن بەسەر خوف وگۆرەوییەکاندا**، دەڵێت: (پرسیارمان لێیکرد سەبارەت بە مەسحکردن): واتا: سەبارەت بە ماوەکەى، ومەسحکردن بریتیە لە هێنانى دەستی تەڕ بەسەر ئەندامەکەدا. عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- بەو شێوەیە وەڵامی دایەوە: (سێ ڕۆژ وشەوەکانى دانا بۆ کەسی موسافیر -ڕێبوار-، وڕۆژ وشەوێک بۆ کەسی نیشتەجێبوو): ئەم بەڵگەیە وەکو ڕای زۆربەى زانایانە -جمهورە- سەبارەت بە دیاریکردنی ماوەى سێ ڕۆژ -72 کاتژمێر- بۆ کەسێک موسافیر -ڕێبوار- بێت، وڕۆژێک -24 کاتژمێر- بۆ کەسێک نیشتەجێ بێت، ماوەکەى زیاد کرد بۆ کەسی موسافیر -ڕێبوار-؛ چونکە شایستەترە بە ڕوخسەت پێدان زیاتر لە کەسێک نیشتەجێ بێت، چونکە کەسێک موسافیر بێت تووشی ناڕەحەتی زیاتر دەبێت. *(خوف: وەکو گۆڕەوی وایە لە پێ دەکرێت؛ بەڵام لە پێست دروست دەکرێت، وەکو نەعل وایە بەڵام قاپەڕەقەکان دادەپۆشێت)، **(گۆرەوی: هەرشتێکە کە پێ وگوێزنگەکان -قاپەڕەقەکان- دابپۆشێت ئەگەر لە موو یان خوری دروستکرا بێت، تەنک یان ئەستوور بێت، بەهۆی سەرما وبۆ داپۆشینی پێیەکان لە نێو پێڵاودا لە پێ دەکرێت وهەمان حوکمی خوفی هەیە)