ماناى فەرموودەکە: ئاگاداری زۆر سوێند خواردن بن لە کاتى کڕین وفرۆشتندا ئەگەر ڕاستگۆش بن؛ چونکە زۆر سوێند خواردن هۆکارە بۆ درۆکردن، بۆ نمونە دروست نییە مرۆڤ بڵێت: والله بە سەد کڕیم ئەگەرچیش ڕاست بکات، وئەگەر بە سەد نەیکڕی بێت وبە هەشتا بێت ئەوا ئەمە ترسناکترە، چونکە لێرەدا بە درۆوە سوێندی خوارد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لەمە کردووە، وباسی ئەوەى کردووە کە سوێندخواردن لە کڕین وفرۆشتندا هۆکارە بۆ کڕین یان فرۆشتنی شتومەک، پاشان خواى گەورە بەرەکەت وپیرۆزی لەو شتومەکە یان داهاتە ناهێڵێت؛ چونکە ئەمە دەستکەوتە -داهاتە- لەسەر سەرپێچیکردنی فەرمانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بنیات نراوە وسەرپێچیکردنی فەرمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو سەرپێچیکردنی فەرمانى خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-.