ئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپاداشتی ئازادکردنی بەندەى مسوڵمانی تێدایە، هەرکەسێک بەندەیەکی* مسوڵمان ئازاد بکات؛ وەکو ئەو وایە لاشەی خۆی ڕزگارکردبێت لە ئاگری دۆزەخ، ئازادکردنی بەندە مسوڵمانەکان هۆکاری شکۆداری وسەربەرزییە بۆ مسوڵمانان ئەمیش بەهۆی لابردنی زەلیلێتی بەندایەتی لەسەریان. *(بەندە: مەبەست کۆیلە -عبید-ە کە لەو سەردەمەدا دەکڕان ودەفرۆشران)