ئەم فەرموودەیە جۆرە دروست ونادروستەکانى بە کرێدانی خاک بۆ کاری کشتوکاڵی (المزراعة) ڕووندەکاتەوە، رافیعی کوڕی خودەیج باسی ئەوە دەکات کە بنەماڵەکەى ئەو خاوەنی زۆرترین کێڵگە بوون لە مەدینەدا، لەسەر شێوازى جاهیلیەت کشتوکاڵیان دەکرد، خاکەکەیان بەکرێدەدا بۆ ئەوەى درەو بکرێت بەرامبەر بە بەشێک لە بەرووبومی خاکەکە لە شوێنێکی دیاریکراویدا، وبەشەکەى تر بۆ جووتیارەکەیە -ئەوەى خاکەکەى بە کرێ گرتووە-، لەوەیە بەشێکی خاکەکە بەرهەمی هەبێت وبەشێکی بەرهەمی نەبێت. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێیان کرد لە کردنی ئەم مامەڵەیە، چونکە زیان ومەترسی ونەزانینی تێدایە سەبارەت بە بەرووبوومەکان، دەبێت زانیاری هەبێت سەبارەت بە قەرەبووکردنەوە، ودەبێت هەندێک یەکسانی هەبێت لە بەرهەمی دەستکەوتوو وفەوتاودا، ئەگەر قەرەبووکردنەوە -کرێدانەکە- بەرامبەر بەشێک بێت لەو بەرهەمەى لە خاکەکە دەردەچێت ئەمە پێی دەووترێت بەشداریکردن لە بەرهەمی کشتوکاڵی خاکدا (المزارعة)؛ ودەبێت لەسەر بنەمای دادپەروەری ویەکسانی بێت لە بەرهەمە دەستکەوتوو وفەوتاوەکاندا، ئەمیش بەوە دەبێت هەر لایەنێکیان ڕێژەیەکی دیاریکراو لە بەرهەمەکە وەربگرێت، ودەبێت ڕێژەکە زانراو بێت، ئەم جۆرە مامەڵە دروستە ئەگەر قەرەبووکردنەوە بە ئاڵتون وزیویش بێت، چونکە زانراوە، بەهۆی فەرموودەی: (أما شيء معلوم مضمون، فلا بأس به) واتە: (سەبارەت بە -مامەڵەکردن- بە شتێکی زانراوی زامنکراو، ئەوا ئاساییە -دروستە-).