شیکردنەوەى فەرموودەکە: عوسمانی کوڕی مەزعون بەهۆی زۆر خۆویستنی بۆ پەرستنی خواى گەورە، حەزکردنی بۆ خۆ یەکلایی کردنەوە بۆ خودا پەرستی، ویستی واز لە خۆشی وچێژەکانى ژیان بهێنێت. بۆیە داواى ڕوخسەتی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەوەى خۆی داببڕێت لە ئافرەتان وخەریکی خودا پەرستنی بێت، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی پێی نەدا، چونکە وازهێنان لە خۆشی وچێژە حەڵاڵەکانى دونیا وخۆ یەکلایی کردنەوە تەنها بۆ خودا پەرستنی وخۆ دوورخستنەوە لە خەڵکی وخۆشییەکانى حەڵاڵەکانى ژیان لە زیادەڕەوییە. دینداری دروست ئەوەیە مافى خواى گەورە بزانێـت سەبارەتی بەوەى لەسەریەتی لە پەرستنەکان، وهەروەها مافى نەفسی خۆیشی لەبیر نەچێت لە چێژ وەرگرتن لە حەڵاڵکراوەکان، بۆیە ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی بە عوسمانی کوڕی مەزعون بدایە، ئەوا زۆرێکی تر شوێنی دەکەوتن لە ئەوانەى زۆر پەرستن ئەنجامدەدەن.