مافی هەڵاڵەکردن وهەروەها بەرهەمەکەیشی بۆ فرۆشیارە چونکە هۆکارەکانى جێبەجێکردووە کە بریتیە لە هەڵاڵەکردن، ئەگەر هەرکاتێک کڕیار مەرج دابنێت بەوەى بەرهەمەکە دەبێت بۆ ئەو بێت، -وئەگەرچیش خورماکە هەڵاڵە کرابێت*- وفرۆشیارەکە ئەمە قبوڵ بکات، ئەوان لەسەر مەرجەکەیان ڕێکەوتووون. بەهەمان شێوە ئەو بەندەیەی** کە گەورەکەی هەندێک موڵک وپارەی پێداوە، لە کاتی فرۆشتنی موڵک وپارەکەى بۆ گەورەکەیەتی چونکە گرێبەستەکە ئەو موڵک وپارەیە ناگرێتەوە، مەگەر کڕیارەکە مەرج دابنێت، وئەمیش دەبێت بە بەشێک لە گرێبەستی فرۆشتنەکە. *(هەڵاڵەکراو بێت: مەبەست پیتاندنە واتا پارچەیەکی خورمای نێرینە دەکرێنە نێو پارچەیەکی خورمای نێرینە)، **(بەندەیەک: مەبەست -کۆیلەیە- کە لەو سەردەمەدا کڕین وفرۆشتنیان پێدەکرا وبەکاردەهێنران بۆ خزمەتکردن)