لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر فەرمانم بکردایە یەکێک سوجدە بۆ یەکێکی تر ببات؛ ئەوا فەرمانم دەکرد بە ئافرەت کە سوجدە بۆ مێردەکەى ببات». صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات ئەگەر فەرمانی بکردایە بەوەى کەسێک سوجدە بۆ کەسێکی تر ببات ئەوا فەرمانی بە ئافرەت دەکرد کە سوجدە بۆ مێردەکەى ببات، ئەمیش بەهۆی مەزنی مافی مێرد بە سەر ئافرەتەوە بەڵام سوجدە بردن بۆ جگە لە خواى گەورە لە شەریعەتی ئیسلامدا حەرامکراوە وهەرگیز دروست نییە.