کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی کە قوربانیەکەى بە پەت ڕادەکێشا، پێی فەرموو: سواری ببە، هاوەڵەکە پرسیاری سەبارەت بە ئەوە کرد کە ئەم قوربانیە بەخشراوە بۆ ماڵە پیرۆزەکە (بۆ ماڵی خودا -مزگەوتی حەرام لە مەککە-)، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دیسانەوە پێی فەرموو: سواری ببە؛ ئەگەرچیش بەخشرا بێت بە ماڵە پیرۆزەکە، وجارێکی تریش دووبارەی کردەوە بە توندی وپێی فەرموو: (تیا بچیت يان ڕەحمەتت لێبێت)*، وبۆی ڕوونکردنەوە کە دروستە سواری ببێت ئەگەرچیش قوربانی بێت، بۆیە پیاوەکەش سواری بوو. *(مەبەستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم وتانە بۆ ئاگادار کردنەوەی بوو نەک بۆ نزا لەسەر کردنی، چونکە عەرەب زۆرجار ئەم وشانە بەکاردێنن بۆ ئاگادار کردنەوە ومەبەستیان نزا لەسەر کردن وعەیبدارکردنی بەرامبەر نییە)