پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو ماڵەی خودا کە کەعبەی تێدایە (مەبەست مزگەوتی حەرامە لە مەککە) زۆر بە مەزن وپیرۆز وموبارەکی دادەنا، وئەگەر خۆی سەردانى نەکردایە ئەوا قوربانی بۆی دەنارد ئەمیش وەکو بە مەزندانانى، وبۆ خزمەتکردنی دراوسێکانى، وئەگەر قوربانی ڕەوانە بکردایە بەرەو مەککە نیشانەیانی دەکرد وملەوانەى دەکردە ملی ئاژەڵەکان؛ بۆیە ئەوەى خەڵکی بزانن کە ئەمە بۆ قوربانیکردن بۆ ماڵی خودا (مزگەتی حەرام) نێردراوە، وبۆ ئەوەى ئازار نەدرێن، بۆیە عائیشە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات وەکو دووپاتکردنەوەیەک بۆ ئەم بابەتە: کە ئەو ملەوانەى دروستدەکرد بۆ ئاژەڵەکان، وئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قوربانی ڕەوانە بکردایە بەرەو مەککە کە خۆی لە مەدینە بوو؛ ئەوا دوور نەدەکەوتەوە لە ئەنجامدانى ئەو شتانەى کە ئەو کەسەی حەج دەکات دەبێت لێی دوور بکەوێتەوە، وەکو: چێژ وەرگرتن لە هاوسەر (بەهەر شێوەیەک بێت)، وبۆن لە خۆدان، و لەبەرکردنی جلێک کە دوورا بێت بە تیرە وشتی تر، وبەو شێوەیە، بەڵکو هەموو شتێک کە پێش ناردنەکە حەڵاڵ بێت هەر بە حەڵاڵی دەمایەوە.