لەم فەرموودەیەدا عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بە گوێزەبانە کردن -قوربانی کردن لە کاتی منداڵبووندا- بۆ* منداڵی لەدایکبووی کوڕ دوو مەڕ یان دوو بزن کە لێکچوو بن لە تەمەن وقەڵەوی ومەرجەکاندا، وهەروەها فەرمانی کرد بە گوێزەبانە کرد بۆ لەدایکبووی کچ یەک مەڕ یان یەک بزن. *(بۆ: مەبەست لە جیاتی وبەناوى منداڵەکەوە ئەم قوربانیە دەکرێت، نەک بۆ منداڵەکە سەر ببڕێت چونکە قوربانی کردن تەنها لە پێناو خواى گەورە دەبێت سەر ببڕێت وئەم گوێزەبانەیە پەرستنە وئاژەڵەکە دەکرێتە خێر وقوربانی لە پێناو خواى گەورە بۆ ئەوەی ئەو منداڵە لە بارمتەیی نەمێنێت وببێتە هۆکارێکی هێنانى خێر بۆ ئەو خێزانە)