لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەخشینی خەڵات بەهۆی پێشبڕکێوە تەنها ڕێگەپێدراوە لە کێبڕکێی: وشتر یان ئەسپ یان تیر هاویشتن». صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

فەرموودەکە واتاى ئەوە دەگەیەنێت کە بەخشین ودیاری شایستە نییە ببەخشرێت مەگەر لە پێشبڕکێی وشتر وئەسپ وتیر هاویشتن نەبێت، چونکە ئەم شتانە بەکاردەهێنرێن بۆ ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن، وئەم بەخشینانە هۆکارن بۆ هاندان بەرەو جیهاد وتێکۆشان وسەرخستنی ئیسلام، وباسکردنی وشتر وئەسپ وهەر ئاژەڵێکی تر دەگرێتەوە کە پێویست بێت بۆ جیهاد کردن بەهۆی خێراییانەوە یان بۆ هەر پێویستیەکی تر وەکو هەڵگرتنی چەک وتاقمی جەنگاوەرەکان، وهەر کەرەستەیەکی تر کە بۆ ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن وسەرخستنی ئیسلام بێت لەم سەردەمەدا وەکو کەرەستە جەنگیەکان وهاوشێوەکانیان دەچنە چوارچێوەى ئەم فەرموودەیەوە.

explain-icon

زیاتر